zagros news agency

موحسین ڕەزایی: ئێران دەستبەرداری دانبەخۆداگرتن بووە

 

 

موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-5-2026 ڕایگەیاند، تاران بە شێوەیەکی کۆتایی وازی لە سیاسەتی “دانبەخۆداگرتنی ستراتیژی” هێناوە و چیتر ڕێگە بە تێپەڕبوونی سیناریۆکانی واشنتن لە ناوچەکەدا نادات.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، لیوا موحسین ڕەزایی جەختی کردەوە، ئێران ناگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی پێش جەنگی 12 ڕۆژەی ساڵی ڕابردوو هەبوو. گوتیشی: “بە فەرمی دەستبەرداری سیاسەتی دانبەخۆداگرتنی ستراتیژی بووین و لەمەودوا مامەڵەیەکی جیاواز دەکەین.”

سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕەزایی ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وروژاندنی پرسی کردنەوەی گەرووەکە، تەنها نمایشێکی سیاسییە بۆ خۆدزینەوە و ئامادەکاری بۆ کشانەوە لە ناوچەکە، بەڵام تاران ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەڵەکانی ڕابردوو دەکات و ڕێگە نادات ئەو جۆرە پلانانە جێبەجێ بکرێن.

ڕاوێژکارەکەی ڕێبەری ئێران مەرجی وڵاتەکەشی بۆ هەر ڕێککەوتنێک ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، “پێویستە ئەمریکا قەرەبووی سەرجەم ئەو زیانانە بکاتەوە کە بە ئێرانی گەیاندووە، ئێمە بێ هیچ سازشێک سوورین لەسەر وەرگرتنەوەی تەواوی مافەکانمان.”

ڕەزایی پێشبینی داڕمانی یەکجاریی هێزی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کرد و گوتی: “واشنتن بەرەو هەڵدێر دەچێت و بە نەمانی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا، ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” بەڕێوەچوو

ART

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین

پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌یی بۆ زاگرۆس: سەرۆک بارزانی ڕێگری لە شکاندنی ئیرادەی كورد ده‌كات

یاسین