zagros news agency

لە نیویۆرک؛ شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەیماننامەی کۆچی نێودەوڵەتی دەکات

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری نیویۆرک بەشداری لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە “پەیماننامەی کۆچی نێودەوڵەتی” دەکات کە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.

دکتۆر سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند، “رۆژی ٦ـی ئایاری ٢٠٢٦، وەک شاندی وەزارەتی ناوخۆ بەشداریمان کردووە لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پەیماننامەی کۆچی نێودەوڵەتی (Global Compact for Migration) لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.”

ئەم کۆبوونەوانە لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێکخستنی پرسی کۆچ و پاراستنی مافی کۆچبەران و دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ هاوکاری نێوان وڵاتان بەڕێوەدەچێت.

  • بەشداریی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەدا لە کاتێکدایە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە هەوڵەکانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چڕکردووەتەوە، بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی کۆچبەران و ئاوارەکان بەپێی ستانداردە جیهانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئانتاليادا دەکات

دڵشاد

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان

یاسین