zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 3) پلە بەرز دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 11-5-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1 بۆ 3) پلەی دیکە بەرز دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 28 سبەی 30
سلێمانی ئەمڕۆ 26 سبەی 28
دهۆک ئەمڕۆ 26 سبەی 27
هەڵەبجە ئەمڕۆ 27 سبەی 29
گەرمیان ئەمڕۆ 32 سبەی 34
زاخۆ ئەمڕۆ 27 سبەی 28
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 27 سبەی 29
سۆران ئەمڕۆ 25 سبەی 27
پیرمام ئەمڕۆ 26 سبەی 28
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 18 سبەی 20

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئیسرائیلی جوولەکەکانی نیویۆرک بانگهێشتی کۆچکردن بۆ ئیسرائیل دەکات

سەڵاح

هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان لە تەواوی جیهان ئاشکرا کرا

یاسین

هەولێر؛ بۆ پاراستنی دارستان و دەغڵودان پلانی “ئاگر بڕ” جێبەجێ دەکرێت

دڵشاد