zagros news agency

کەشتێکی بازرگانی لە نزیک دەوحە کراییە ئامانج

دەستەی دەریاییی بەریتانیە، ئەمرۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند بلاغێکی وەرگرتووە سەبارەت بە ڕووداوێک کە ئامانجی کەشتییەکی بارهەڵگر بووە لە دووری ٢٣ مایل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوحە دوایی روداوەکە ئاگر لە کەشتیەکە بەرزبۆتەوە بەلام واتر توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆل بکرێت .

ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریاییی بەریتانیەش ڕایگەیاندووە کە هیچ ڕاپۆرتێک دەربارەی بوونی قوربانی مرۆیی یان کاریگەری لەسەر ژینگە تۆمار نەکراوە.

ئەم هێرشە دواهەمین هێرشە لە خلیجە، دوای ئەوەی ئاگربەستییەکی کاتی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەنرا.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەندین هێرش لە دژی کەشتییەکان لە خلیج ڕوویداوە. هەروەها ئەمریکا ڕۆژی هەینی دوو کەشتی نەوتی ئێرانی کردە ئامانج، دوای ئەوەی وتی هەوڵیانداوە سنووردارکردنی بەندەرەکانی ئێران بشکێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆتۆمبێلی TOGGی تورکی لە بازاڕەکانی ئەڵمانیا و مەترسی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکە هەیە ​

گوران

وەزیری پەروەردە: ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابییە بریندارەکانی ڕووداوەکەی گەرمیان دەکرێت

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت حکوومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه‌

دڵشاد