zagros news agency

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزی

 

​ئەمڕۆ دووشەممە، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە نرخەکانی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئاستی جیهانیدا.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ دابەزی بۆ 149,528.78 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,650.86 دۆلار نزمبووەوە، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ گەیشتە 149.53 دۆلار.

​ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ پەیوەستە بە کەمبوونەوەی هیواکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا، کە وایکردووە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبێتەوە و زیان بە نرخی زێڕ بگەیەنێت، هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە هۆکارێکی تری نزمبوونەوەی نرخی ئەم کانزا گرانبەهایەیە.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیار 22 بە 1,041,320 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، عەیار 21 بە 993,987 دینارە و عەیار 18 بە 851,989 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەکات

یاسین

محەمەد بێسەری : هەمووكات پەیامی پارتی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیە

گوران

مەترسیی بڵاوبوونەوەی هەژارییەكی گەورە لە عێراق هەیە

سەڵاح