ئەمڕۆ، بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان بەراورد بە دوێنێ ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ هەڵکشانی نرخی کانزا گرانبەهاکانی دیکە، کە لەژێر کاریگەری گۆڕانکارییە ئابوورییە جیهانییەکاندا نرخەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ گەیشتە 151,155.45 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,701.46 دۆلار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ بە 151.16 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەیە ، پەیوەستە بە دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی و زیادبوونی خواست لەسەر کانزا گرانبەهاکان وەک پەناگەیەکی سەلامەت، هاوکات ناسەقامگیرییە جیۆسیاسییەکان و کاریگەرییەکانی هەڵاوسان وایکردووە وەبەرهێنەران زیاتر ڕوو لە کڕینی زێڕ بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیان لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیار 22 بە 1,046,758 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، عەیار 21 بە 999,179 دینارە و عەیار 18 بە 856,439 دینار لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

