zagros news agency

کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و ئەگەری تۆزوخۆڵ هەیە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 13-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​هاوتەریب لەگەڵ ئەمە کەشی سبەی پێنجشەممە 14-05-2026، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پاشان لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور؛ هاوزەمان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم هەیە. پلەکانی گەرما کەمێک زیاتر نزم دەبنەوە، خێرایی با (10-20) کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (7-9) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 29 سبەی 28
سلێمانی ئەمڕۆ 27 سبەی 26
دهۆک ئەمڕۆ 28 سبەی 27
هەڵەبجە ئەمڕۆ 27 سبەی 26
گەرمیان ئەمڕۆ 34 سبەی 33
زاخۆ ئەمڕۆ 29 سبەی 28
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 28 سبەی 27
سۆران ئەمڕۆ 25 سبەی 24
پیرمام ئەمڕۆ 25 سبەی 24
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 16 سبەی 15

هەواڵی پەیوەندیدار

شوان محمد: رژێمەکانی عێراق ویستیان کورد بسرنەوە بەلام هەموویان سرانەوە کورد هەر بە سەر بەرزی مایەوە

دڵشاد

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق: دواکەوتنی خشتەکانی بودجە پێشێلکردنی دەستووره

یاسین

زاخۆ؛ زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن

دڵشاد