zagros news agency

هاوردەی کارەبای عێراق لە ئوردنەوە بە ڕێژەی %13 زیادی کردووە

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای نیشتمانیی کارەبای ئوردن ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-5-2026 بڵاویکردەوە، هەناردەی وزەی کارەبا بۆ ناوەندی سنووریی “تریبێل” لەگەڵ عێراق، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی %13 بەرزبووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ پەرەسەندنی هاوکاریی کارەبایی نێوان هەردوو وڵات.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کۆمپانیاکە هەناردەی کارەبا بۆ ناوەندی تریبێل لەو ماوەیەدا، گەیشتووەتە 2.6 گیگاوات. کە هەر یەک گێگاوات یەکسانە بە 1000 مێگاوات.
داتاکان هەروەها نیشانی دەدەن کە کۆی فرۆشی کۆمپانیای نیشتمانیی کارەبای ئوردن بە ڕێژەی %3.5 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 7683.2 گیگاوات ، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 7420.6 گیگاوات.
بەگشتی، هەناردەی وزەی کارەبای ئوردن بە ڕێژەی %24.7 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 124.2 گیگاوات، بەراورد بە 99.6 گیگاوات لە ساڵی پێشوودا، کە بڕی هەناردەکە لەنێوان عێراق و فەڵەستیندا دابەش بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یادی فیلمساز مەهدی ئومێد دەکرێتەوە

ART

لە عێراق ڤایرۆسی جگەر بەخێرایی تەشەنە دەكات

سەڵاح

پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان

سەڵاح