zagros news agency

هاووڵاتییان لەبارەی زیادکردنی منداڵ بۆ پسوولەی خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە

 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکرای دەکات منداڵی خوار 12 ساڵ لە سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە فۆڕمی خۆراک تۆمار دەکرێن، بە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،: “ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵ ئاگادارکراینەوە کە لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکدا زیادکردنی منداڵی تەمەن خوار 12 ساڵ لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین کار کرا..”

ئاماژەی بەوەش دا: “منداڵی تەمەن یەک ساڵ تاوەکوو 12ساڵ بۆ پسوولەی خۆراک زیاد دەکرێت، بەڵام دەبێت ئەپەکە نوێ بکرێتەوە و منداڵەکەش کارتی نیشتمانی هەبێت و دانیشتووی کوردستان بێت.”

نەوزاد شێخ کامیل، داوای لە هاووڵاتییان کرد، زیادکردنەکە بکەن بۆ ئەوەی بەشەخۆراکی ئەوانیش بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی دهۆك كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

سعودیە ژمارەی درۆنە تێکشێنراوەکانی ئێرانی ئاشکرا کرد

یاسین

عەتوان عتوانی: سزای ئەمریکا بۆ سەر بانکان کێشەی گەورەی بۆ عێراق دروست کردووە

سەڵاح