ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پۆلیانسکی: ئۆکرانیا شانازی بەکوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا دەکات

دیمیتری پۆلیانسکی جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە ئاشکرا شانازی بە تێوەگلانی خۆی لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا دەکات.

 پۆلیانسکی لە کۆبوونەوەی 46مین دانیشتنی کۆمیتەی زانیاری لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ئەو کوشتنە دڕندانەیەی کە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسی دەکەنە ئامانج، بە شێوازی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێن.

 پۆلیانسکی ئاماژەی بەوەشکرد: لەسەر دەستی دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکرانیا و بریکارەکانیان، ڕۆژنامەنووس داریا دوگینا، پەیامنێری جەنگ ڤلادلێن تاتارسکی (ماکسیم فۆمین)، پەیامنێری سەربازی نۆڤۆستی، ڕۆستیسلاڤ ژوراڤلیۆڤ و پەیامنێری کەناڵی ڕووسیا 24، بۆریس ماکسودۆڤ کوژران، هەروەها نووسەر و سیاسەتمەدار زاخار پریلێپین بە شێوەیەکی موعجیزەئاسا لە هێرشی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.

 پۆلیانسکی گوتیشی: “سەرکردە ڕۆژئاواییەکان، بە ئەنقەست چاویان لە هەموو ئەم تاوانانە کوێرکردووە کە کیێڤ ئەنجامی دەدات“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی: پێویستە دیالۆگ ببێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

سەڵاح

کۆمپانیای Microsoft خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ وێبگەری Edge زیاد کرد

یاسین

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح