zagros news agency

ئێران… سزای زیندانییه‌ك له‌ سزای مه‌رگ بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕا

 

سزای لەسێدارەدانی بازرگانێکی ئێرانی کە بەتومەتی گەندەڵیی دارایی سزا درابوو  بۆ ٢٠ ساڵ زیندان گۆڕدرا.

بابەک زەنجانی، بازرگانێکی ملیاردێری ئێرانییە کە دەگوترێت سامانێکی خەیاڵیی هەیە و بەوە ناوبانگی درکردبوو هەوڵی داوە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر حکوومەتی ئێران دەرباز بکات. بەڵام ساڵی ٢٠١٣ لە نێوخۆی وڵاتەکەی بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی دەستبەسەر کرا و دواتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە ئەو بازرگانە لە زیندانە و هەموو سامانەکەیشی گەڕاندووەتەوە بۆ نێوخۆی وڵات و دوای تۆبەکردن، داوای پێداچوونەوەی سزاکەی کردووە، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ڕێبەری وڵات ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر ئەوەی سزاکەی بۆ ٢٠ ساڵ زیندان بگۆڕدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خوێندنی باڵای عێراق: قوتابیانی باڵاپۆشی ئازەربایجانی دەتوانن لە عێراق بخوێنن

سەڵاح

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: پێشنیار دەکەین ترەمپ ئەزموونەکانی پێشووی لەبەرچاو بگرێت

سەڵاح

پێکدادانی بەلەمی کۆچبەران و پاسەوانی دەریاییی یۆنان ١٤ کوژراوی لێ کەوتەوە

یاسین