zagros news agency

پارێزگاری دهۆک: لە مانگی شەشدا ژمارەیەکی زۆری پارچە زەوی بە کۆمپیوتەر و بێ واستە دابەش دەکرێن

 

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، لە مانگی شەشی داهاتوودا، ژمارەیەکی زۆر لە پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێن.

پرۆسەی دابەشکردنی ئەم زەوییانە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە و بڕیارە لە قەزا و ناحیەکانی (سێمێل، فەیدیێ، ئاکرێ، شێخان، بەردەرەش، و ئامێدی) دەست بە پرۆسەی بەخشینیان بکرێت.

د. عەلی تەتەر، ​پارێزگاری دهۆک، دڵنیایی دایە هاوڵاتیان کە پرۆسەی پشککێشان و دیاریکردنی ناوی سوودمەندبووان بە تەواوی دادپەروەرانە دەبێت، چونکە لە ڕێگەی بەرنامەیەکی تایبەتی کۆمپیوتەرییەوە ئەنجام دەدرێت.

گوتیشی، لەم پرۆسەیەدا هیچ جۆرە واستە و واستەکارییەک ڕێگەی پێ نادرێت و هەموو کەسێک بەپێی شایستەیی خۆی مافی پێدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: با فەرەنسا وڵاتی فەلەستینی لە کەناراوەکانی خۆیدا پێکبهێنێت

سەڵاح

فڕۆکەیەکی”ئێف-16″ لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ: حکومەتی هەرێم مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر

سەڵاح