zagros news agency

​نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد و بەربەستی 95 دۆلاری شکاند

 

​لەگەڵ کۆتاییهاتنی مامەڵەکانی هەفتە و داخستنی بازاڕەکانی وزەدا کە تا کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦ بەردەوام بوو، نرخی نەوت گەورەترین و بەرچاوترین پاشەکشەی خۆی لەم ماوەیەی دواییدا تۆمارکرد و نرخەکان بە توندی دابەزین.

​بەپێی دواین زانیارییەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بازدانێکی گەورەی بەرەو خوارەوە ئەنجامدا و گەیشتە 91.12 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو (96.96 دۆلار) بە بڕی 5.84 دۆلار بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دابەزیوە.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بەربەستی 90 دۆلاری بەرەو خوارەوە شکاند و بۆ 87.36 دۆلار نیشتەوە، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو (91.07 دۆلار) دابەزینێکی توندی 3.71 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم پاشەکشە گەورەیەی نرخەکانی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەوەی کە بازرگانان و وەبەرهێنەران هێشتا زۆر هیوادارن ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیک ببنەوە بۆ کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز. ئەم هیوایە ترسی کەمبوونی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕەواندەوە و بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوتی برێنت گەورەترین دابەزینی خۆی تۆمار بکات و ئارامی بۆ بازاڕی وزە بگەڕێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

یاسین

وەزارەتی شارەوانی نزیكه‌ی ملیارێك و نیو بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەکات

سەڵاح

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان دەستی پێ کرد

سەڵاح