zagros news agency

ئێنریکی؛هیچ یانەیەک پاڵوێراوی سەرەکی نییە بۆ نازناوەکە

لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان چەند لێدوانێکیدا و دەربارەی ئاستی تیپەکەی قسەی کرد،وە موژدەی گەڕانەوەی هەردوو یاریزانی تیپەکەی ئەشڕەف حەکیمی و نونو مێندێشی دا،کە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێکانەوە لەیاریگاکان دابڕا بوون،بەڵام بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمشەو ئامادەن.

ئێنریکی دەربارەی ئارسێناڵ وتی؛ئەمساڵ هیچ تیپێکی ئینگلتەرا وەک ئارسێناڵ بەهێز نەبووە،ئەوان بە شایستەتەیی توانیان ببنە پاڵەوان،ئەوان تیپێکی بەهێزی هێرشبەرین،کە دەتوانن بە فشارکردنی بەردەوام تیپی بەرامبەریان تێکبشکێنن.

دەربارەی یاریەکەی ئەمشەویش ئێنریکی وتی؛زۆر قورسە تۆ بتوانی پاڵوێراوی ئەمشەو دیاری بکەیت،بەڵام هیچ تیپێکی ئەوروپا وەک ئێمە خشتەی یاریەکانی قەڵەباڵغ نەبوو،کە ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی چەند یاریەک بدۆڕێنین،بەڵام بۆ یاریەکەی ئەمشەو هەموو شتێک دەکەین.

ئەمشەو بودابێستی هەنگاریا لەسەر یاریگای پوسکاش ئەرینا میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات لە کاتژمێر 7:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریەکە دەست پێدەکات لەنێوان ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید بە ڕابردوێکی خراپەوە لە یۆنان ئەمشەو یاری دەکات

یاسین

پەیوەندی بەرشەلۆنە و ئاراوخۆ گرژی تێدەکەوێت

یاسین

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆندی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە

یاسین