zagros news agency

نەتنایاهۆ: دەستمان بە سەر قەڵای ستراتێژیی شەقیف داگرتووە

بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەستبەسەرداگرتنی قەڵای ستراتیژیی شەقیف (بۆفۆر) لە باشووری لوبنان بە “گۆڕانێکی بەرچاو” لە جەنگی بەرانبەر حیزبوڵڵا وەسف کرد.

نەتانیاھۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند ئێستا بە شێوازێکی جیاواز و بەھێزتر بۆ قەڵاکە گەڕاونەتەوە و ئاماژەی بەوەش دا ئیسرائیل لە هەموو بەرەکاندا، لە سووریا و غەززە و لوبنان خەریکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە. اوکات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵکردنی ئاڵای وڵاتەکەی لەسەر ئەو قەڵا مێژووییە ٩٠٠ ساڵەیە پشتڕاست کردەوە کە چاودێرییەکی وردی بەسەر باشووری لوبناندا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ژان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد. بارۆ وێڕای ناساندنی مافی بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند هیچ شتێک پێشڕەویی زیاتر لە خاکی لوبناندا ڕەوا ناکات و نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل دەربڕی.

هەر لە پێوەندی لەگەڵ پەرەسەندنەکانی جەنگ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوت و گازی پارس گەڕانەوەی سێ سەکۆی دەریایی مەیدانی غازی “پارسی باشوور” بۆ خولی بەرهەمهێنان ڕاگەیاند. ئەم سەکۆیانە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و زیانگەیشتن بە دامەزراوە پاڵاوگەییەکان، بەشێوەیەکی کاتی لە کار کەوتبوون. مەیدانی پارسی باشوور گەورەترین مەیدانی غازی جیهانە و لە نێوان ئێران و قەتەردا هاوبەشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار دابەزی

سەڵاح

ئێران هەوڵ دەدات قەرەبووی داهاتی گازی هەناردەکراو بۆ عێراق بکاتەوە بە کاڵا

یاسین

سەردەمێکی نوێ لە جیهانی هاککردن دەستی پێکرد

یاسین