zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/9/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ بەڕێز ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقيا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه‌ كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هاریکاریی ئەمنی و بەرگریی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، كۆنترۆڵكردنى چه‌ك له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقه‌وه‌، هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ كران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی بەریتانیای کرد لە مەشق و ڕاوێژپێدانی سەربازی و ئه‌منى به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوه‌كانى داعش و مەترسییەکانی تیرۆر، کردەوە.

لای خۆیەوە، جێگری ئەدمیراڵ به‌ڕێز ئالگرین دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ئامادەییی بەریتانیای بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانى زياتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.

پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگيى چارەسه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول

دڵشاد

کۆمیسیۆن: تا ئێستا دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن وەڵام داوەتەوه

سەڵاح