بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 02-06-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی گۆڕاو، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لە هەندێک ناوچە خێراییەکەی چالاک دەبێت بۆ سەرووی (15-25) کم/ک.
کەشی سبەی چوارشەممە 03-06-2026، ئاسمان بەردەوام دەبێت لەسەر شێوازی ساماڵ و پەڵە هەور؛ پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 35 سبەی 36
سلێمانی ئەمڕۆ 33 سبەی 35
دهۆک ئەمڕۆ 34 سبەی 35
هەڵەبجە ئەمڕۆ 36 سبەی 37
گەرمیان ئەمڕۆ 41 سبەی 42
زاخۆ ئەمڕۆ 35 سبەی 36
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 35 سبەی 36
پیرمام ئەمڕۆ 31 سبەی 33
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 24 سبەی 25

