zagros news agency

بەریتانیا یەکەم پەناخوازی ڕەوانەی رواندا کرد

 

چەند مێدیایەکی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، پەنابەرێکی پیاو لە ڕۆژی دووشەممە 29ی نیسانەوە وەک یەکەم پەنابەری وەرنەگیراو، لە بەریتانیاوە ڕەوانەی ڕواندا کراوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی خۆبەخشانە لە بەرانبەر پێدانی بڕی سێ هەزار پاوەند کراوە و هەر بۆیەش بەشێک نەبوو لەو یاسای دەرکردنی پەنابەرانی نێودەوڵەتی مشتومڕاوییەی هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا پەسەندی کرد.

بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی پەرلەمانی بەریتانیا، ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەڕۆنە نێو ئەم وڵاتەوە لە داهاتوودا بۆ ڕواندا دەگوازرێنەوە ، ڕواندا لە ڕوانگەی بەریتانیاوە وەک وڵاتی سێیەمی سەلامەت پۆلێن کراوە.

لەسەر بنەمای ئەم مۆدێلە نوێیە، داواکارییەکانی پەنابەری لە داهاتوودا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کیگالی جێبەجێ دەکرێن. ئەگەر بڕیارەکە ئەرێنی بێت، خەڵک مافی نیشتەجێبوون لە ڕۆندا وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی باكو دەكات

یاسین

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ وه‌زیری بازرگانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە

سەڵاح

بۆ یەکەم جار لە ماوەی ١٠ ساڵدا گەشتێکی ئاسمانی لە سوریاوە گەیشتە سعوودیە

یاسین