zagros news agency

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق: چەند بڕیارێک دەردەکات

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و چەندین بڕیاری گرنگی دەرکرد؛ دیارترینیان پێدانی شایستە دارایییەکانی جووتیاران و هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکەی خواردن بوو.

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری کشتوکاڵ بە وەکالەت ئامادەی بوو، ئەم بڕیارانە دران:
١. شایستەی دارایی جووتیاران: بڕیار درا پارەی گەنمی جووتیاران دەستبەجێ (فەوری) لە کاتی ڕادەستکردنی گەنمەکەدا بدرێت.
٢. هاوردەکردنی هێلکە: بۆ پاراستنی جێگیریی نرخ لە بازاڕەکاندا، بڕیار درا قەدەغەی سەر هاوردەکردنی “هێلکەی خواردن” هەڵبگیرێت.
٣. کەرتی کشتوکاڵ: گفتوگۆ لەسەر نرخی تۆوی گەنم و ڕێگاکانی ئاودێری کرا، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک.
٤. سندووقی خوێندنی باڵا: ئەنجومەنەکە پێشنیارەکانی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی پەسەند کرد بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانی سندووقی دارایی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بە مەبەستی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی دەوڵەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌پەرلەمانی ئێران: شەڕ ڕاناگرین و دەبێت وەڵامی دەستدرێژیکاران بدرێتەوە

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

سەڵاح

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

گوران