zagros news agency

لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم دەکرێت

 

​نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە و لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا، پرۆسەی دابەشکردنی کۆژمی شەشەمی پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەستپێبکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دوابەدوای ئەم هەنگاوە، لە هەفتەکانی داهاتوودا پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجەش بە هەمان شێوە دابەش دەکرێت.

​سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ ئەم قۆناغە تەرخانکراوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی ڕوونکردنەوەی دا کە بەشە پارەی پارێزگای هەولێر دەگاتە ١٣ ملیار و ٧١٧ ملیۆن دینار، لە کاتێکدا پشکی پارێزگای دهۆک لەم کۆژمەیەدا بریتی دەبێت لە ١٠ ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دینار.

​ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گەنمەی کە ڕادەستی سایلۆکانیان کردووە، بەو ئامادەکارییانەش بەشێکی زۆری جوتیارانی ناوچە جیاوازەکان لەم هەفتەیەوە شایستەکانیان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 41 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

سەڵاح

درامای “Dream to You” چیرۆکی ئەشقێکی دوخراو دەگێڕێتەوە

ART

ترەمپ بە فەرشی سوور پێشوازی لە سەرۆکی چین کرد؛ کۆبوونەوەیەکی پڕ تەشریفات بەبێ دەستکەوتی بەرچاو

سەڵاح