zagros news agency

ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەتاکمز هێرشی کردە سەر دوورگەی کریمیا

 

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا چوار مووشەکی “ئەتاکمز”ـی ئۆکرانییان بەسەر دوورگەی کریمیادا خستە خوارەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی ئایار، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئۆکرانیا بۆ سەر دوورگەی کریمیا بە بەکارهێنانی مووشەکی تاکتیکی ئەتاکمز، پووچەڵکرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕوونی کردووەتەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی چوار مووشەکی دروستکراوی ئەمەریکایان بەسەر دورگەی کریمیا خستووەتە خوارەوە، ئەو ناوچەیەی کە ڕووسیا لە ساڵی 2014دا بە ئۆکرانیا لکاندەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئۆکرانیا ڕۆژانە هەوڵدەدەن هێرش بکەنە سەر سنوور و ناوچەکانی ناوەڕاستی ڕووسیا، بە بەکارهێنانی چەندین جۆر چەک، وەکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژانە ١٢ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێرنەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای خۆی لە خاڵێکی سەربازیی قونەیترە بەرز دەکاتەوە

یاسین

ئێران: بەپێی یاسایەکی نوێ ڕێگە بە کەشتییە ئەمریکایی و ئیسرائیلییەکان بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز نادرێت

یاسین