zagros news agency

ساڤایا و جۆ ویڵسۆن: عێراق جارێکی تر مەزن دەکەینەوە

 

مارک ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد تڕەمپ بۆ کاروباری عێراق، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” بڵاوی کردەوە کە لەگەڵ جۆ ویڵسۆن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەتەوە و کۆبوونەوەکەی بە “ناوازە” وەسف کرد.

 

ساڤایا لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: “کۆبوونەوەیەکی ناوازەمان لەگەڵ جۆ ویڵسۆن، ئەندامی کۆنگرێس و تیمەکەی هەبوو”، هەروەها دەڵێت: “عێراق جارێکی تر مەزن دەکەینەوە.”

 

لەلایەکی دیکەوە، جۆ ویڵسۆن، نوێنەری کۆمارییەکان لە کۆنگرێس، هەر لەڕێگەی پلاتفۆرمی “ئێکس”ـەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ میوانداریکردنی مارک ساڤایا لە نووسینگەکەی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە بە گرنگی وەسف کرد سەبارەت بە دۆخی عێراق.

 

ویڵسۆن گوتی: “بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردن دەکەم لەگەڵ نوێنەری تایبەت بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندن بۆ عێراق و رزگارکردنی لە دەستی ئێران”، ئاماژەی بەوەش کرد کە: “هیچ کەسێک لەو شیاوتر نییە بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرسە بۆ بەرژەوەندیی سەرۆک تڕەمپ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشەوا هەورامانی: بە پێی یاسا دەبێ بودجەی هەرێمی کوردستان بەو جۆرەی دیاری کراوە بنێردرێت

یاسین

هەوڵێکی پەرلەمانی بۆ ڕاگرتنی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی فەرمانبەران هەیه

یاسین

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

ART