zagros news agency

هێرشبەرانی فەڕەنسا بە پلانێکی نوێوە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە

 

پێشبینی دەکرێت دیدیێ دیشامپ لە یاریی بەرامبەر عێراقدا گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات؛ بەپێی ڕۆژنامەی “لێکیپ” بارکۆلا لە باڵی چەپ یاری دەکات و دوێ دەخرێتە سەر کورسی یەدەگ.

ڕاهێنەری فەڕەنسا دەیەوێت مایکڵ ئۆلیسێ وەک یاریزانی ژمارە 10 بخاتە قووڵایی بەرگری عێراقەوە بۆ دروستکردنی مەترسی زیاتر.

ئەم پێکهاتە هێرشبەرە بە ڕابەرایەتی ئێمباپێ و دێمبێلی، لەگەڵ هێڵێکی بەرگری بەهێز بە بوونی سالیبا و ئۆپامێکانۆ، ئەرکێکی یەکجار قورس دەخاتە سەر شانی شێرەکانی ڕافیدەین.

جێی باسە، ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵە ئەستێرەیە پێویستی بە پلانێکی بەرگری تۆکمە و کەم وێنە دەبێت لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئەگەر ئێران لە كوشتنی خۆپیشاندەران بەردەوام بێ، گورزی كوشندەی لێ دەدەین

یاسین

بلینکن بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی بۆ ئۆکرانیا ده‌چێته‌ ئه‌وروپا

سەڵاح

وەستانی غازی ئێران كەرتی كارەبای عێراق دادەڕمێنێت

سەڵاح