zagros news agency

پشیلەی “لاری” لە داونینگ ستریت دەمێنێتەوە و پێشوازی لە حەوتەمین سەرۆک وەزیران دەکات

‎
‎ سەرەڕای گۆڕانکارییە خێراکان لە حکومەتی بەریتانیا و دەستلەکارکێشانەوەی کییەر ستارمەری سەرۆک وەزیران، پشیلە بەناوبانگەکەی بەریتانیا بە ناوی “لاری” وەک خۆی لە کۆشکی سەرۆکایەتی دەمێنێتەوە و خۆی بۆ پێشوازیکردن لە حەوتەمین سەرۆک وەزیران ئامادە دەکات.
‎
‎
‎لاری کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵە، لە ساڵی 2011 و لەسەردەمی دەیڤید کامیرۆندا لە پەناگەیەکی ئاژەڵانەوە هێنرایە بارەگای سەرۆک وەزیران (ژمارە 10ی داونینگ ستریت) و نازناوی “گەورە ڕاوچی مشک”ی پێدرا.
‎
‎ئەم پشیلەیە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا، هاودەمی شەش سەرۆک وەزیرانی جیاوازی بەریتانیا بووە کە پێکهاتبوون لە:
‎دەیڤید کامیرۆن
‎تێریزا مەی
‎بۆریس جۆنسۆن
‎لیز تراس
‎ڕیشی سوناک
‎کییەر ستارمەر

‎میدیاکانی بەریتانیا لارییان وەک “سیمبولی بەردەوامی و جێگیری” لە وڵاتەکەدا ناوزەد کردووە، چونکە لە کاتێکدا سەرکردە سیاسییەکان بەردەوام دەگۆڕێن، ئەو وەک خۆی لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە.
‎
‎لاری بەهۆی دەرکەوتنی لە میدیاکان، پێشوازیکردنی لە سەرکردە جیهانییەکان و ڕەفتارە سەرنجڕاکێشەکانی، خۆشەویستییەکی زۆری لەلایەن هاووڵاتیانی بەریتانیا و جیهانەوە بەدەستهێناوە و بڕیاریشە لەگەڵ هاتنی سەرۆک وەزیرانی نوێ، هەر لە کۆشکەکەدا بمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

یاسین

محەمەد جەواد زەریف: دوژمنان تەقەمانیان بۆ ناوەندە ئەتۆمیەکانمان ناردبوو

سەڵاح

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی، چوار کەس لە حەیفا کوژران

یاسین