zagros news agency

دەوڵەتی یاسا: دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان بەپێی قورسایی سیاسی و نوێنەرایەتیی پەرلەمانی دەبێت

ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلە سیاسییەکان کۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی وەزاری و دابەشکردنی شایستە هەڵبژاردنەکان لەو ماوەیەی کە دەستوور دیاری کردووە. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە دابەشکردنی وەزارەتەکان بەپێی قورسایی سیاسی و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان دەبێت.

هیلالی ڕایگەیاند: “چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەی بەردەوامدان بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت”، ڕوونیشی کردەوە کە “ماددەی ٧٦ لە دەستووری عێراق دەڵێت کە ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، ٣٠ ڕۆژ مۆڵەتی لەبەردەمدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەی وەزاری و کارنامەی حکومەتەکەی بە ئەنجومەنی نوێنەران”.

ئاماژەی بەوەش کرد کە: “ئیرادەیەکی بەهێز لە لایەن سەرۆک کوتلە سیاسییەکانەوە هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی شایستەکان و پێکهێنانی حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا”.

هەروەها وتیشی: “بەدەستهێنانی وەزارەتەکان لە لایەن کوتلە سیاسییەکانەوە بەپێی قورسایی سیاسی و نوێنەرایەتیی پەرلەمانییان دەبێت”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “ژمارەی خاڵەکانی یەک وەزارەتی سیادی هاوتای دوو بۆ سێ وەزارەتی خزمەتگوزارییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پەروەردە: نووسراوی دامەزراندنی وانەبێژانم داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق     

یاسین

هەولێر و تڕابزۆن ئالوگۆڕە بازرگانییەکانیان فراوانتر دەکەن

سەڵاح

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیندراوێک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە

یاسین