سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی به‌خۆسه‌پێنی خۆی وای كردووه كه كوردستان رووبه‌رووی قه‌یرانێكی گه‌وره سیاسی ببێته‌وه ئه‌ویش نكۆڵی كردنه له‌وه‌ی به‌رانبه‌ری كێیه‌ی و خۆشی بیه‌وێت له‌رێگای سه‌ربازی و هه‌ره‌شه‌كردنه‌وه فێلی سیاسی بكات و پشكی زیاتر وه‌ربگرێت ئه‌مه‌ش قبوڵ نییه .
رزگار ئه‌نوه‌ر، بۆ زاگرۆس، گوتی: “قسەی ڕاستی وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەبوو کە دەڵێ” سیاسەتی خۆسەپێنی زیان بە ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت” دەی ئەوە یەکێتییە دەیەوێت بە زۆرداری و بەبێ گوێدانە دەنگ و ڕای خەڵکی کوردستان خۆی بەسەر ئاکام و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردندا بسەپێنێ و ھیچ حیسابێک بۆ دەنگ و ژمارەی کورسی لایەنەکان نەکرێت و بێت سه‌ركرده‌ی سیاسی بخاته زیندانه‌وه و هێزی سه‌ربازی بجولێنی و كۆتایی به‌هێزی سیاسی بهێنێت له‌رێگای چه‌كه‌وه ئه‌مه قبوڵكراوه؟ ئاوایه سیاسه‌تكردن له‌ناو حكوومه‌تیش ئۆپۆزسیۆن بیت و هه‌وڵبده‌یت كوردستان دابه‌شی سه‌ر دووبه‌ره بكه‌یت.
گوتیشێ: “پارتی زۆر هه‌ول ده‌دات كه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی به واقعی خۆسه‌پاندن ده‌یه‌وێت سلێمانی جیابكاته‌وه و به‌ره‌و وێرانكردنی زیاتر ببات تا به خه‌ڵك بڵێت ئه‌وه پارتییه نایه‌وێت خزمه‌ت بكات. بۆیه هه‌تا عه‌قلیه‌ت ئه‌م جۆره كه‌سانه نه‌گۆرێت ئاسته‌مه متمانه دروست بكرێت. بۆیه قسه‌كانی گوته‌بێژی یه‌كێتی بۆ ناوخۆیان راسته واقعی خۆپه‌ساندن قبوڵكراو نیه .

