هاتووچۆی دهۆک ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و تێدا ڕایگەیاندووە، لە سبەی پێنجشەممە 25.6.2026 کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە تاوەکو رۆژی شەممە 27.6.2026 کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە، پردی بەرامبەر گوندی “پیربۆب” سایدی هاتن لە هەولێرەوە بۆ دهۆک دادەخرێت، بەهۆی کارکردن و نۆژەنکردنەوەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەتوانن وەکو رێگەی جێگرەوە سایدی بەرامبەر (ئەو لایەی کە لە دهۆکەوە بۆ هەولێر دەچێت) بۆ هەردوو دووسایدی (چوون و هاتن) بەکاربهێنن.

