zagros news agency

بەڕێوەبەریی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی جووتیاران دەکات

 

بەڕێوەبەریی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا جووتیارانی قەزای کۆیەی لە دەستپێکردنی پڕۆسەی بەبازاڕکردن و ڕادەستکردنی گەنمی ئەمساڵ ئاگادار کردەوە؛ نۆرەگرتنیش لەمەودوا تەنیا بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.

جووتیاران دەتوانن لە ڕێگەی بەستەرێکی تایبەتەوە نۆرەی خۆیان تۆمار بکەن و ئەم پڕۆسەیەش تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت؛ تۆمارکردنی پێشوەختە ناچارییە و بەبێ ئەو کارە بە هیچ شێوازێک گەنم وەرناگیرێت.

پێویستە زانیارییەکان بە تەواوی دروست بن، چونکە لە کاتی بوونی هەر هەڵەیەکدا، ڕێگە بە چوونەژوورەوەی بارهەڵگرەکان نادرێت؛ هاوکات لە کاتی دواکەوتن و ئامادەنەبوونی جووتیاراندا، سەرجەم نۆرەکانیان بە یەکجاری دەفەوتێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای گاز بەهۆی بڕیارێکی کتوپڕ خۆپیشاندانیان کرد

سەڵاح

کەناڵی ڕیاڵ مەدرید دوای پێنج گۆڵەکەی بەرشەلۆنە شێوازی خۆی دەگۆڕێت

یاسین

بەغدا کردنەوەی دەروازەی قائیمی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

سەڵاح