دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاران واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی هیچ جۆرە ڕسومات و باجێک لەسەر ئەو کەشتییانە دانانێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن. ترەمپ لە هەمان کاتدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە پێدانی پارە یان ئازادکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران دەکەن لەلایەن واشنتنەوە.
لە لایەکی ترەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەشتێکی سێ ڕۆژەی بۆ ناوچەی کەنداو دەستپێکردووە. ئەمە یەکەم جووڵەی دیپلۆماسی ئاست بەرزی ڕوبیۆیە دوای واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە هەفتەی ڕابردوو کۆتایی بە شەڕی نێوان واشنتن و تاران هێنا.
ئەم ڕێککەوتنە لەژێر چاودێری “جەی دی ڤانس” جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سویسرا ئەنجامدرا، کە بووە هۆی ڕاگرتنی ئەو شەڕەی ماوەی چوار مانگ بوو لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران هەڵگیرسابوو.

