zagros news agency

نرخی نەوت پاشەکشەی گەورەیان بەخۆوە بینی و تەکساس دابەزی بۆ ژێر 70 دۆلار

 

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی توندی تۆمارکرد و نرخەکان گەیشتنە نزمترین ئاستی چەند مانگی ڕابردوو، ئەمەش وەک ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی پێشهاتە سیاسییە ئەرێنییەکانی ناوچەکە.

​ئەم پاشەکشە بەرچاوە دوای ئەوە دێت کە ڕێککەوتنی سەرەتایی هەفتەی ڕابردوو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی نەوت بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستپێبکاتەوە. ئەم پێشهاتە دڵنیاییەکی تەواوی بەخشییە بازاڕەکان و ترسی کورتھێنانی لە لایەنی دابینکردندا بە تەواوی ڕەواندەوە.

​لە گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ڕووی لە دابەزینی زیاتر کرد و گەیشتە 72.66 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (76.54 دۆلار) بە بڕی 3.88 دۆلار نزمبووەتەوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش دابەزینێکی گەورەی بەخۆوە بینی و نیشتەوە سەر 69.52 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (72.72 دۆلار) دابەزینێکی 3.20 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم جووڵە خێرایەی نرخەکان پێشان دەدات کە بازاڕی وزە بە تەواوی پێشوازی لە هێوربوونەوەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان کردووە، و دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی نەوت وەک پاڵنەرێکی سەرەکی کار دەکات بۆ مانەوەی نرخەکان لەسەر هێڵی پاشەکشە لە کاتی مامەڵەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر … دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەبەشداری پارێزگار و هەزاران ڕاكەری نێوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

سۆنی یاریی “Bloodborne” دەکاتە فیلمێکی خوێناوی

ART