zagros news agency

بەیاننامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو دا هەردوو تاوانبار خورشید لطیف و حیدر لطیف بوونە هۆکاری ئاژاوە نانەوە و کێشە، دەستدرێژی کردنە سەر  مولک و مالی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، شەهید کردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتیەک ، سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا و سەقامگیری گشتی، ڕێگری کردن لە پرۆژەکانی حکومی، هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە شوێنی جیاجیای قەزای خەبات، هەروەها دوای هەبوونی سکاڵا لە دژیان لەلایەن هاولاتیانەوە، ئەمرۆ لە ٥/٧/٢٠٢٦ لەسەر فەرمانی دادگا هەردوو ناوبراو دەستگیر کران و لە ماوەی داهاتوو لەسەر تاوانەکانیان دادگایی دەکرێن.

لێرەدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە سەر و ماڵیان پارێزاوە و یاسا سەروەرە و ڕێگا بە هیچ تاوانبارێک نادرێ ئاسایش و ئارامی وڵات تێکبدات و ئاژاوەگێڕی بکات.

بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

لەم نزیکانە دەستدەکرێت بەجێبەجێکردنى پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە

سەڵاح

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

سەڵاح

دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدرێ کێشەی خۆراک نیە

یاسین