ئەمڕۆ دووشەممە 2026.7.6، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتە کارگێڕییەکان و پەرەپێدانی زیاتری ئاستی خوێندن و فێرکردن لە هەولێری پایتەخت، لە ڕێوڕەسمەکەدا، دڵێر عەبدوڵڵا، وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، و ڕێزان محەمەدئەمین، وەک بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەستبەکاربوونیان ڕاگەیاندرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە ڕۆڵی بەڕێوەبەری پێشووى پەروەردەی ناوەندیدا و سوپاس و پێزانینی پارێزگای پێشكەش کرد، کە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا خزمەتى زۆرى بە پەروەردە و مامۆستایانی سەنتەری شاری هەولێر کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاووى هەبووە لە پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن لە قۆناغە جیاوازەکاندا و هیوای سەرکەوتنى لە کار و پۆستى تازەی وەك جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بۆ خواست.
له بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر كرد و هیوای سەرکەوتنی لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیدا بۆ خواست و جەختی لەسەر پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی پارێزگای هەولێر کردەوە بۆ سەرکەوتنی ئەرك و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە جێبەجێکردنی پلانە پەروەردەییەکانیدا.

