zagros news agency

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەکات

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند سێ هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون لە باشووری لوبنان، لە ڕۆژانی شەش، دوازدە و سێزدەی مارسدا ئەنجام دراون، دەبێ وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.
لەو هێرشانەدا لە ناوچەکانی سوور، سەیدا و نەبەتیە، ٢٤ کەسی سڤیل کوژران، لەنێویاندا ١٢ منداڵ و شەش ژن هەبوون و لانی کەم ١٨ کەسیش بریندار بوون.
ئەم دامەزراوە مافپەروەرە دوای گفتوگۆ لەگەڵ ڕزگاربووان، کارمەندانی فریاگوزاری و بەرپرسانی ناوخۆیی و پشکنینی وێنەی مانگە دەستکردەکان و ڤیدیۆی هێرشەکان، ئاماژەی بەوە کرد هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر بوونی ئامانجی سەربازی لەو شوێنانەدا دەست نەکەوتووە.
بە گوتەی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەم هێرشانە یان ڕاستەوخۆ کەسانی سڤیل و باڵەخانەی نیشتەجێبوونیان کردووەتە ئامانج، یان بەبێ جیاکاریی پێویست لەنێوان ئامانجی سەربازی و سڤیلدا ئەنجام دراون.
بەرپرسانی ئیسرائیلی گوتوویانە هەندێک هێرش لە لوبنان دژی ئامانجە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا بووە و بارودۆخەکانی تریش لەژێر لێکۆڵینەوەدان، بەڵام سەبارەت بەم سێ هێرشە زانیارییەکی دیاریکراویان نەخستووەتە ڕوو.
لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای گەمارۆی چەک بۆ سەر ئیسرائیل و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەو هێرشانە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیسبوونی هەوا لە تاران گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار

سەڵاح

ئاگادارییەکى گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ قوتابیان

سەڵاح

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزا لە چەند پارێزگایەکی ئێران گەیشتووەتە ئاستی ئاگادارکردنەوە

سەڵاح