zagros news agency

كابینەی نۆ، دیدگایەكی نوێ بۆ داهاتووی كوردستان

 

‎ئەگەر چاوێك بە مێژووی گەلی كورد دا بخشێنی لە سەردەمی میرنشینەكان تا دەگاتە شۆرشەكان لە پارچە جیاوازەكانی كوردستان، كەمێك لەو بزاڤانە دید و تێڕوانینێكیان بۆ داهاتوو هەبووە! ئەویش بە پێودانگی جیۆسیاسی و هێزە باڵا دەستەكانی ئەو سەردەمە هەر زوو لەناوبراون یاخود سەركووت كراوە و بەشێكیشی لە نەبوونی ستراتیژی بێ ئەنجام بوون، ئەگەر مابن! بە شێواوی و شپرزەی ماوە.

‎كورد لە قۆناغە جیاوازەكانی بزاڤەكاندا نەگەیشتووەتە مەقسەد بەهۆی نەبوونی یەكدەستی ناوخۆی یاخود بەخیلی و حەسوودی لە لایەنێك ”هەڵبەتە ئەمە دەردێكی جیناتی ئەم میللەتەیە” نەتوانراوە لە لوتكەی چیاكانەوە ئاسۆیەكی گەش دەركەوێت بۆ میللەتی كورد.

‎شۆڕشی ئەیلول بناغەیەكی پتەوی ستراتیژی هەبوو بۆ سەربەخۆی یان لایەنی كەم ئۆتۆنۆمی، بیركردنەوە و دانانی بەرنامەیەكی پشوو درێژ و بێ كۆڵدان لەلایەن ڕێبەری نەتەوەیی جەنابی (بارزانی نەمر) بۆ گەیاندنی میللەتی كورد بەو ئاسۆیە (هەڵبەتە ئەم نیمچە سەربەخۆیەیی ئێستا تێیداین،بەرهەمی ئەو شۆڕشەیە).
‎ڕاپەڕینی( ١٩٩١ز ) و دروستبوونی قەوارەیەك بۆ كورد و كوردستان، بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بوو كە شۆڕشی گوڵان درێژكراوەی ئەو ستراتیژەبوو بۆ ئەمڕۆی كوردستان و دانانی بناغەی دیموكراسی و پەرلەمان و هەڵبژاردن لە نەخشەكێشی جەنابی ( سەرۆك بارزانی )بوو، پەیامێك بوو بە جیهان بڵێت كورد شۆڕشی بۆ سەربەخۆی و مافی گەل كردووە و هەر دەبێت گەلی كوردستان بڕیاری خۆیان بدەن لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا. لەو سەردەمەدا نە ووڵاتانی دراوسێ (توركیا و ئێران و عێراق ق سوریا) تەنانەت ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبیش باوەڕیان بە سیستەمی دیموكراسی نەبوو، ئەمە دیدێكی ستراتیژیانەبوو لای جەنابی سەرۆك و بووە هەوێنی قەوارەی فەرمی فیدراڵی لە عێراقدا و هەرێمی كوردستانی لێ بەرهەم هات.

‎كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی (٥ و ٧ و ٨) بە سەرۆكایەتی جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی دەستكەوتی زۆر و بناغەی ئاوەدانی بۆ كوردستان هەبووە و ئابوری سەربەخۆ دیارترین ئەو هەنگاوە ستراتیژیانە بووە.

‎كابینەی نۆ، بناغەی ستراتیژیەتی داهاتووی كوردستانە.
‎ئەم كابینەیە سەرەڕای ئالەنگاری و بەربەستی سیاسی دەرەكی و ناوخۆی وەچەرخانێكی گەورەی لە بیركردنەوەی تاكی كوردا گەڵالەكرد و بوە سیمایەكی نوێ و شارستانی بۆ گەلی كورد لە چاویلكەی جیهاندا، گرنگترین ئەو پرسانە بە دیجیتاڵ كردنی حكومەت و سیستەمی بانكی و دارایی دیجیتاڵی بۆ كەرتی گشتی و پرۆژەی كارەبای ٢٤كاتژمێری و دانانی بناغەیەكی بەهێز بۆ ژێرخانی هاتووچۆ و گواستنەوە و كەرتی ئاو و ئاودێری وەك پۆند و بەنداو و گرنگی دان بە ژینگە و سەوزكردنی كوردستان و گرنگی دان بە كەرتی گەشتیاری و هەمەچەشنكردنی ئابوری تەنها پرۆژەی خزمەتگوزاری نین بەڵكو ستراتیژێكە بۆ داهاتووی گەلی كوردستان و دوای چەندین ساڵ بەرهەمەكی دەردەكەوێت.

ئەم هەموو كاروبەرنامە ڕێژیە لە تێڕوانینی خودی جەنابی سەرۆك وەزیران ( مەسرور بارزانی ) سەرچاوە دەگرێت، لە سیاسەتدا تەنها جەنگ هۆكاری سەركەوتن نیە و بەشێكی گەورەی بە بەرنامە ڕێژی دەگرێت بەپێی تیۆریایی ‘ناوەندی هێز ‘ نووسەری بواری ستراتیژی (كارل ڤان كلاوزڤیتز).بێشك ئەم هەنگاوانەی سەرۆک وەزیران كوردستان دەگەیێننە قۆناغێكی زۆر پێشكەووتوانە لە ناوچەكەدا.
لەبیرمان نەچێت بەشێكی زۆری پاڵپشتی ووڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان ئەم بەرنامە ڕێژیەیە كە جیایی دەكاتەوە لە ووڵاتانی ناوچەكە، هەرێمێكی بچوكی دەوردراو بە شەڕێكی عمقی ستراتیژی نێوان دوو ئیمپراتۆریەتی مێژووی و دوو زلهێز لە ناوچەكەدا ئاسان نیە و بگرە ئەستەمە، تیۆریایی خۆ گونجاندن لەگەڵ كاردانەوەكانی سەردەم دا و بەتایبەتی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و ڕاگرتنی نەوت و دیاردەی جیهانی كۆرۆنا و دژایەتی كردنی سیستەمی حكومڕانی (مەسرور بارزانی) لەناوخۆ و پشكدارەكانی حكومەت تەنها بە لێهاتووی و كارزانی سەرۆك وەزیران ئەم حەوت ساڵە بەڕێكراوە!!، وەك ماكیاڤیلی لە كتێبی (خطابات) باسی لێوە دەكات ئەو سەركردەی ‘سیاسەتی خۆگونجاندن’ جێبەجێ دەكات لە قۆناغە جیاوازەكاندا لاوازی نیە بەڵكو هێز و ووزە و خۆڕاگری و هەڵبژاردنێكی لۆژیكیانەیە، ئەگەر چی كاك مەسرور پیاوێكی جدی و حدیە لە كاركردن دا بەڵام بە سیاسەتی خۆ گونجاندن سەركردایەتی یەكێك لە قۆناغە هەرە هەستیارەكانی ئەم میللەتەی كردووە و ئەم قۆناغەی تێپەڕاندووە.

مەسرور بارزانی بە جێبەجێكردنی بڕیارە سەختەكان لەكاتە دژوارەكاندا ئەوەی سەلماندووە كە سەركردەیەكی بەهێز و خاوەن دیدگایەكی ڕوونە بۆ داهاتوو، ئەگەر بە چاویلكەی هۆبز سەیری بكەین (سەركردە دەبێت ووڵات لە كاتی قەیراندا لە نەمان بپارێزێت، نەك بەرەو پێشی ببات)!، بەڵام مەسرور بارزانی هەردووكی پێكەوە كرد. هەر بۆیە فۆرم و شێوازی فەرمانڕەوای لە سەردەمی دا گۆڕانی بەسەردا هات وەك (جیمس بێرننز) لە كتێبە بەناوبانگەكەی بەناوی (سەركردە) ١٩٧٨ دا باسی دەكات ( سەركردە دەبێت خواستی خەڵك بە بەها باڵاكانەوە ببەستێت، نەك خواستە كورتخایەنەكان) ئەو كاتە دەبێتە ‘سەركردەیەكی گۆڕانكار’ ئەمە ئەو دەستەواژە ستراتیژیەیە كە تەنها بۆ سیفات و تایبەتمەندیەكانی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی دەبێت، لەهەر دیدار و چاوپێكەوتندا دەڵێت ” پێكەوە لەگەڵ هاووڵاتیان زۆر كاری باشتر بكەین” یاخود ”كوردستانیان ووڵاتی خۆیان خۆش بوێت و بیپارێزن” ئەم بەها باڵایانەیە وای كردووە سەردەمێكی جیاواز بخوڵقێنێت.

 

 

شڤان محمود
سكرتێری یەكێتی قوتابیان و لاوانی دەموكراتی كوردستان
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يه‌كى لە شای ئوردنەوە پێگەیشت

یاسین

ئەمریکا داوا له هەولێر و بەغدا دەکات بەیەکەوه بۆ سەربەخۆیی وزەی عێراق کار بکەن

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی : پێشوازی لە بڕیاری دادگا دەکەم بۆ سزادانی عەجاج

گوران