zagros news agency

بەسەرکردایەتی بێلینگهام ئینگلتەرا توانی لە نەرویج بباتەوە

 

لەقۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال لەسەر یاریگای هارد ڕۆک،هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و نەرویج ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە،لەگێمی یەکەمدا هەردوو تیپ بەوردی هێرشیان دەکردە سەر گۆڵی یەکتری،تائەوەی لەخولەکی 39 ئەندریاس شێڵدیروپ توانی گۆڵی یەکەم بۆ نەرویج تۆمار بکات،بەڵام لەکۆتا خولەکەکانی گێمەکە جود بێلینگهام خۆی گەیاندە سەر گۆڵی نەرویجیەکان و توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ ئینگلتەرا لە خولەکی 2+45 تۆمار بکات و ئەو گێمەش بەو گۆڵە کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا هەردوو تیپ بە جیاوازتر خۆیان خستە نێو یاریگا و هەوڵی زۆری تۆمار گۆڵیاندا،بەڵام ئەو گێمە ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و یارییەکە چووە 30 خولەکی زیاد کراو
لەسەرەتای گێمی یەکەمی کاتی زیاد کراو جود بێلینگهام جارێکی دیکە گەیشتەوە بەردەم گۆڵی نەرویج و لەخولەکی 93 بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی هەژاند و ئینگلتەرای بۆ یەکەم جار لەیارییەکە پێشخست.

دوای ئەو گۆڵە نەرویج هەوڵی زۆریدا بۆ تۆماری گۆڵی بەرامبەر،بەڵام ئینگلیزەکان بەهەموو شێوەیەک دەرگای گۆڵیان داخست بوو،دوای یارییەکی درێژخایەن و پڕ ماندوێتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوێتە قۆناغی پێش کۆتایی و نەرویجیش ماڵئاوایی کرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نامۆ فازڵ سبەی دەچێتە بەردەم ساتێکی مێژوویی بۆ کوردستان

sarkar

ریال مەدرید چاوی لە یاریزانێکی بەڕازیلییە

یاسین

رافایل لیاو بۆ ئالێگری راهێنەرێکی بە ئەزموونە و میلان پێویستی پێیەتی

یاسین