zagros news agency

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام دەربڕی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی تەمووزی 2026، پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دوایی لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە گەلی کوردستان هەمیشە دۆستایەتی و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ناوبراویان لەبیرە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهامم بیست؛ لە دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، ئازیزانی، و سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکەم.” هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە پاڵپشتییەکانی گراهام بۆ دۆزی کورد هەمیشە لە یادی گەلی کوردستاندا دەمێنێتەوە.

کۆچی دوایی لیندسی گراهام کە بەهۆی نەخۆشینییەکی کتوپڕەوە بوو، کاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئەمریکا و جیهان لێکەوتووەتەوە؛ چونکە ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە سێ دەیە یەکێک بوو لە دەنگە کاریگەر و دیارەکانی سیاسەتی دەرەوەی واشنتن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆستێکی نزیکی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبارەی پێدانی پێنج مووچە، بانكێكی بەشدار لە (هەژماری من) روونكردنەوە دەدات

سەڵاح

هه‌وێن پاقژكرنا ژینگه‌هێ د به‌رده‌وامن و په‌روه‌ردا دهۆك رۆژئاڤا ژی هه‌وه‌كا به‌رفره‌هـ ئه‌نجامدا

ahamd.zebari

جعفر سمو: دامەزراندنی بنگەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو

دڵشاد