zagros news agency

وەزیری ئەوقاف : پرسە تەنیا یەک ڕۆژە

ئەمڕۆ وەزیری ئەوقاف و کارو باری ئایینی لەگەڵ بەشێکی کارگێڕی ھۆڵی بۆنە ئاینییەکانی ھەولێر کۆبووە

لە کۆبوونەوەکە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ئامادەبوونی د. زیندین مەولود بریکاری وەزارەت، لەگەڵ کارگێڕی ھۆڵی بۆنەو پرسەکانی ھەولێر کۆبوویەوە.
لەکۆبونەوەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لەپابەندی ھەموو لایەک بۆ ڕێنمایێەکانی پرسەو بۆنە ئاینییەکان لەخزمەتی گشتی کردەوە، وێڕای پابەندی تەواوەتی بۆ ڕۆژی پرسە (کەتەنیا یەک ڕۆژە )و بەھیچ شێوەیەک (ڕێگە پێدراو نییە) زیاتر بێت، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی پسپۆر بەسەرپەرشتی وەزارەتمان ھەندێک خاڵی ڕێنوێنی لەبەرژەوەندی گشتی دەردەکات، کەبۆ ئاسانکاری کەسی پرسەدارو لادانی باری گرانی سەرشانیانە، لەھەموو ھۆڵەکانی پرسە جێبەجێ دەکرێن .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پیرۆزبای لە(نامۆ فازڵ) دەکات

دڵشاد

حەماس: چەک دادەنێین

سەڵاح