zagros news agency

وەزارەتی دارایی وەڵامی کەناڵ ( ٨) دەداتەوە

وەڵامێکی کورت بۆ کەناڵ ( ٨ )

کاک بژار تۆزێک لەسەرخۆ

لەمیانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر ( ١٢ )ی ڕۆژی یەکشەممە ( ١٢ ی تەمووزی ٢٠٢٦ ) کەناڵ ( ٨ )، بژار دەباغ بێژەری کەناڵەکە هەندێک داتا و زانیاری ناڕاست بە ناوی وەزارەتی دارایی بڵاوكردەوە، بەپێویستمان زانی وەڵامێکی کورتی بدەینەوە.

١- لەپەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) داتای حەوت ساڵمان بڵاوکردووەتەوە و بەوردی باسمان لەوە کردووە کە لەم کابینەیە لە کۆی ٨٤ مانگ ٧٤ مووچە دابەشکراوە.

٢- وا باشترە کاک بژار هەندێک کاتی خۆت تەرخان بکەی و چاوێک بە پەرتووکەكەی وەزارەتمان بخشێنی ، ئەوسا ڕاستییەکان و داتاکان بخەیتەڕوو.

٣- زۆر هەوڵماندا نەمانزانی ئەو داتایانەی باسی دەکەی لە کوێ دەستت کەتووە و لە چ جوعبەیەک دەرت هێناوە؟! لەوەدا ئازادی باسی مووچەی چەند ساڵ و مانگ و کابینەیەک بکەی بەڵام بەناوی ئێمەوە تۆماری مەکە تکایە!

تەنها بۆ وەبیرهێنانەوە حیزبەکەی جەنابتان لە حکومەتدا بەشدارە و هەر هیچ نەبێت بەرپرسە ( ٤٣ ٪ )ی هەرێم کە ناسراوە بە زۆنی ……..

وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٣ ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

د.ناسیح غه‌فوور بۆ زاگرۆس: پاپا باش دەزانێت کە لە ژێر سایەی رێبەرایەتی سەرۆک بارزانیدا کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ مەسیحییەکان

سەڵاح

ماڵپەڕی حکوومەت پلەی دووەمی عێراقی بەدەست هێنا

سەڵاح

هەرێمی کوردستان دەچێتە کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی

یاسین