zagros news agency

پڕۆسەی زیادکردنی 100 هەزار منداڵ بۆ سەر بەشەخۆراکی هەولێر بەردەوامە

 

​بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار داواکاری لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش کراون بە مەبەستی زیادکردنی ناوی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار 12 ساڵەوەیە بۆ سەر بەشەخۆراکی خێزانەکانیان، پڕۆسەی وردبینیکردنی دۆسیەکانیش بەردەوامیی هەیە.

​سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە پڕۆسەکە بە شێوازێکی ڕێک و پێك بەڕێوەدەچێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هاوشان لەگەڵ پەسندکردنی ئەلیکترۆنیی ناوەکاندا، دۆسیەکان دەگەنە دەستی فەرمانگەکەیان و دوای ئەنجامدانی وردبینیی پێویست، ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێن بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا بە فەرمی لە سیستەمەکەدا داخل بکرێن.

​تا ئێستا لە کۆی سەرجەم ئەو داواکارییانەی پێشکەش کراون، وردبینیی تەواو بۆ نزیکەی 8 هەزار دۆسیە کراوە و کارکردن لەسەر دۆسیەکانی دیکەش بەردەوامە.

​بەپێی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پڕۆسەی وردبینیکردنەکە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبێت، و ناوی هەر منداڵێک کە قۆناغی وردبینیی تەواو بکات، ڕاستەوخۆ لەسەر سیستەمی فەرمیی بەشەخۆراکی خێزانەکەی جێگیر دەکرێت و مافی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی چاکسازی تورکمان: سەرۆک بارزانی هەمووکات له‌سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەكان

یاسین

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانیی لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا پشتگیریی سوودانی دەکات

یاسین

پەرلەمانی فەرەنسا پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەکان تاوتوێ دەکات

ART