zagros news agency

ترەمپ : ئەگەری شەری دژیی ئێران روینەدابا ئیسرائیل دەسرایەوە

رۆژی سێشەممە 14-07-2026 سەرۆکی ئەمریکا لەهەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی نیووزماکس رایگەیاند، ئێستائەوان کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز دەکەن و گوتی: “پێشتروڵاتان لە ئێران دەترسان، بەڵام ئێستا زۆر کەمتر دەترسن،چونکە تواناکانیمان لەناوبردووە.” ترەمپ هۆشداریشی دا،رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەگەرچیتاران دەتوانێت کێشە دروست بکات، بەڵام ئەمریکابەتەواوی کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئەگەر ئەوکات لە ئێرانیان نەدابا”لەماوەی دوو بۆ چوار هەفتەی دیکە دەبووە خاوەن چەکی ئەتۆمی و ئیسرائیل دەسڕایەوە.”

لەبارەی ناوی جەنگەکەوە ترەمپ گوتی: “هەر ناوێکتاندەوێ لێی بنێن، من ناوی لێدەنێم، داماڵینی چەکی ئەتۆم ئێران.”

ترەمپ هەروەها گوتی: “ئێران هێشتا مووشەک و هەندێک توانای ماوە.”

دوای ئەو قسانەی ترەمپ، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکۆم) رایگەیاند، لە کاژێر 10:15 خولەکی شەویدووشەممە، 13ـی تەممووز بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، کەدەکاتە 5:15 خوولەکی بەیانیی رۆژی سێشەممە بەکاتیهەولێر، کۆتاییان بە نوێترین شەپۆلی هێرشەکانیان بۆ سەرئێران هێناوە.

سێنتکۆم گوتی: “لە ئۆپەراسیۆنە 5 کاژێرییەکەدا، هێزەکانیئەمریکا بە سەرکەوتوویی ئامانجە سەربازییەکانیان لەسەرانسەری ئێران پێکا، لەنێویاندا لە بووشەهر، چابەهار،جاسک، کۆنارەک، ئەبو مووسا و بەندەر عەباس.”

لە لایەکی دیکەوە، مەترسییەکانی ئێران تەنیا لە رۆژهەڵاتینێوەڕاست نەماونەتەوە. ترەمپ لە کۆشکی سپی بەرۆژنامەڤانانی راگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن لە ئەگەریبوونی درۆنی سەربازیی ئێرانی لە کوبا، کە زۆر نزیکە لەسنوورەکانی ئەمریکا. ترەمپ گوتی: “ئەگەر درۆنیان لەوێهەبێت، کە زۆر ئەگەری هەیە هەیانبێت، ئەوا چارەسەریدەکەین و رێگە بەوە نادەین.”

لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیبەوە کرد، دوای ئەوەی ئاگادارکردنەوەکانی ناوەندیچاودێریی ئاسایشی کەشتیوانییان پشتگوێ خستووە، دووکەشتیی نەوتهەڵگری زەبەلاحی سەرپێچیکاریان لە تەنگەیهورمز کردووەتە ئامانج و لەکاریان خستوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “هاوکاریکردن لەگەڵ دووژمن لە تەنگەی هورمزدا، دەبێتە هۆی دواخستنی کردنەوەیتەنگەکە و قەیرانێکی وزەی جیهانی دروست دەکات.”

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئیماراترایگەیاندبوو، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری نیشتمانییان لەرێڕۆی باشووری تەنگەی هورمز، لەنێو سنووری ئاوییعوماندا، بە دوو مووشەکی ئێرانی کراونەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

.ڤیان ده‌خیل بۆ ئاژانسی زاگرۆس: له‌كاتێكدا كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا ده‌كرێت سزای مووچه‌خۆرانی كوردستان و 54 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل ده‌كرێت

یاسین

پۆلیسی بەغدا: نزیکەی 100 کەسی بیانی و عەرەبی دەستگیر کرد

سەڵاح

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر

یاسین