zagros news agency

ئەمشەو جەنگی دوو جەمسەرەکەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەقۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی دوو مۆندیال ڕووبەڕووی ئیسپانیا پاڵەوانی تاکە مۆندیالێک دەبێتەوە،کە یارییەکەش لەسەر یاریگای ئەی تی تی بەڕێوەدەچێت.

فەڕەنسا لەم مۆندیالەدا بەسەرکردایەتی کیلیان مباپێ بۆتە دێوێکی گەورە لەدوو قۆناغی ڕابردوودا مەغریب و پاراگوای کردە دەرەوەی مۆندیال،کە ئەمە دەبێته سێیەمین مۆندیالی یەک لەدوای یەک دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

هەرچی دەربارەی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە وەکو تیپێکی تەکتیکی و نایاب لەم مۆندیالە خۆی نیشاندا و لەدوو قۆناغی ڕابردوودا بەلجیکا و پورتوگالی کردە دەرەوەی مۆندیال،هەڵبژاردەکە بۆ ئەم مۆندیاله ئامادەکارتر و بەهێزترە بەراورد بە سێ مۆندیالی ڕابردوو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هالاند بە پێکەنینەوە باسی یاریەکەیان دەکات بەرامبەر فەڕەنسا

sarkar

راگەیندراوێک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

مان سیتی یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژووی پرێمەرلیگ ئەنجام دەدات

یاسین