رۆژی سێشەممە 14ی تەممووزی 2026 لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. شاندی هەردوولا کۆبوونەوە و دواتر باسیان لە چەند پرسێک کرد، لەوانەش رێککەوتنی ئابووریی نێوانیان، داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکە.سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و پێگەی هەرێمی کوردستان لە کابینەکەیدا، عەلی فالح زەیدی بە زمانێکی سیمبولییانە گوتی، “وەک جەستەیەک سەیری عێراق دەکەم، هەر ناوچەیەکی جوگرافی لە عێراق بەشێکە لە جەستەم، جیاکاری لەنێوان هیچ بەشێکیان ناکەم. ناکرێت بە دەستی خۆم بەشێکی جەستەم ببڕم.”هەروەها دووپاتی کردەوە، “کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ بەسرە و پارێزگاکانی دیکە.”
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، د.كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “عه‌لی فالح زه‌یدی، تازه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتووه، ده‌یانه‌وێت جۆرێك له گۆرانكاری له عێراق بكه‌ن، و كاتێك زه‌یدی، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له بابه‌تی گرفته‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات وه‌ك یه‌ك جه‌سته له عێراق سه‌یری هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات، قسه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و ناوهێنانی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كوردستان سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ی په‌یره‌وی كردووه له عێراقدا و ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه سه‌یری كوردستان ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه له‌به‌رانبه‌ر پرسه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش پێی وایه عێراقێكی ئارام یه‌كسانه به هه‌رێمێكی كوردستانی پارێزراو.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌شێكی زۆری پرسیاری رۆژنامه‌نووسان له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسكردن بوو له پێگه‌ی به‌هێزی كوردستان به‌تایبه‌ت له پرسی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكی، و كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه، بۆیه به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ئه‌وه بوو كه ئه‌مه‌ریكا فشار له عێراق ده‌كات له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، و پێگه‌ی گرنگی كوردستان ناكرێت نادیده بگیرێت، هیچ دهسهلاتێكیش له عێراقدا ناتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات.

