لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا لەقۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا هاتە بەردەمی میدیاکان و چەند لێدوانێکیدا،کە باسی ئاستی هەڵبژاردەکەی کرد و ئاماژەی بە ئامادەیی خۆیان کرد بۆ ئەم یارییە.
دەربارەی هەڵبژاردەی ئینگلتەر سکالۆنی وتی؛ ئەوان هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزن،هەبوونی بێلینگهام و هاری کەین زیاتر هەڵبژاردەکەی بەهێز کردوە،کە ئەو دوو یاریزانە هەموو ڕاهێنەرێک حەز دەکات لەنێو پێکهاتەکەی ناویان هەبێت.
لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەرجەنتین سکالۆنی وتی؛ئێمە خۆمان بەتەواوی بۆ ئەم یارییە ئامادە کردوە،دەمانەوێت بچینە یاری کۆتایی،من مانگ و نیوێک پێش ئێستا دەمزانی دەگەینە ئێرە،گوێ بەوە نادەم چۆن گەیشتووین،مێسی بۆ ئەم یارییە ئامادەیە و دڵنیام هەموو شتێک دەکات بۆ سەرکەوتن،قسەم لەسەر ئەو یارییە لەگەڵ نەکردوە،بەڵام ئەو خۆی زۆر باش دەزانێت چی دەکات و یاری پێش کۆتایی چی دەوێت،خۆشحاڵم بۆ دووەم جارە لێرەم.
لەگەڵ ئەوەشدا سکالۆنی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد بۆ بردنەوەی بەرامبەر فەڕەنسا و ڕایگەیاند یارییەکی تایبەت کرا لەلایەن ئەستێرەکانی ماتادۆرەوە و ئەوان شایەن بوون بگەنە یاری کۆتایی.
“سەرکار ڕێبوار”

