ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و لهلايهن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا.
سهرۆكی حکومەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەکەیان و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامى و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت.
میری قەتەڕ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی.

