zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە بازاڕی قەیسەریی زێڕینگران، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دوو لایەندا ڕووی دا. لە ئەنجامدا تەقە کراوە و هاووڵاتییەک لە نێوانیاندا بریندار بووە.
هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو لایەنی شەڕەکەیان دەستگیر کرد. لە ئێستادا بە بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و یاسا سەروەر دەبێت.

بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، هەڤاڵی تێکۆشەر خالید ڕەسوڵ بەسەرکرایەوە

یاسین

پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی نادیار دوا بخات

یاسین

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا له‌ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌ خێرایی 225 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا رۆشتووه‌

یاسین