zagros news agency

عبدالقادر بازرگان: دوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بێنەدەنگ

 

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لەبەیننامەیەکدا دەڵێت :بە نیگەرانییەوە سەیری هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و بە توندترین شێوە ئەم کردارە مەحکوم دەکات، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە و هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

عبدالقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان دەڵێت ئێمەپێمان وایە چارەسەری هیچ کێشەیەک لە ڕێگەی هێز و هێرشە سەربازییەکانەوە بەدەست نایەت، بەڵکو ڕێگای دروست گفتوگۆ، دیپلۆماسی و ڕێزگرتنە لە یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

حزبی چاکسازی تورکمانی داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی کاریگەر بنێن بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییانە و پاراستنی ژیان و سامانی هاوڵاتیان.

دەشڵێت:هەروەها هاوسۆزیی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و هەموو ئەوانەی زیانیان لەم ڕووداوانە کەوتووە دەردەبڕین، و دووپات دەکەینەوە کە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و هاوژینی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق پێویستییەکی نەتەوەیی و مرۆییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تاکو (2026/5/1) درێژکرایەوە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵلا کۆدەبێتەوە

یاسین

‎هۆشیار زێباری: میلیشیاکان جەنگێکی سەرتاسەرییان بۆ تێوەگلانی عێراق لە ململانێ سەربازییەکان دەستپێکردووە

گوران