zagros news agency

ناوی جێگرەوەکانی حەجی ساڵی 2026 بۆ ساڵی 2027 بە دەرچوو هەژمار دەکرێت

 

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و ئەو کەسانەی کە ساڵی ڕابردوو ناویان وەک جێگرەوە بۆ پرۆسەی حەج گەڕابووەوە، بە فەرمانێکی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ناوی سەرجەمیان وەک دەرچووی فەرمی هەژمار دەکرێت و بۆ ساڵی 2027 بەشداری لە پرۆسەی حەجدا دەکەن.
لەم بارەیەوە، شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە بە وەکالەت ڕایگەیاند “هەر هاووڵاتییەک کە ساڵی ڕابردوو نامەی بۆ گەڕابێتەوە یان لە ڕێگەی سیستمەوە ناوی وەک جێگرەوە هاتبێتەوە، بە فەرمانی وەزیری ئەوقاف بۆ ساڵی داهاتوو بە دەرچوو هەژمار کراون و پێویست ناکات جارێکی دیکە ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە.”
شێخ وریا بالیسانی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە دەکرێت کە ناویان لە لیستی جێگرەوە یان یەدەگدا هاتووەتەوە، بۆیە دووبارە جەختی کردەوە کە پێویست بە هیچ جۆرە تۆمارکردنێکی نوێ ناکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو چوار کرێکارە دەکات کە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

دۆزینەوەی سێ تۆن گۆشتی نایاسایی گوێدرێژ و هێستر لە تاران

یاسین

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەرۆک‌کۆماری فەرەنسای دایەوە

سەڵاح