zagros news agency

دی فانس رەخنەی توند لە حکومەتەکەی ناتانیاهو دەگرێت

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ئاووهەوایەک لە تووڕەیی و ناڕەزایی لە ئیسرائیل باڵا دەستی هەبوو، دوای ئەوەی جێ دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و ئاشکرا ڕەخنەی لە هەندێک ئەندامی حکومەتی ئیسرائیل گرت.

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، بەرپرسانی ئیسرائیل لە تۆنی وتە و ڕاگەیاندنەکانی ڤانس لە شەوی پێنجشەممە شۆک بوون. ئەو وتانە بە ئاگادارکردنەوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ تەل ئەبیب لێکدرانەوە، بە تایبەتی لەبارەی پاڵپشتیی سەربازی ئەمریکا، وەک ڕۆژنامەی «یدیعوت ئەحرونوت» ئاماژەی پێداوە.

هەروەها، سەرچاوەیەکی ئاشنای کاروبارەکان ڕایگەیاند کە ڤانس پەیامێکی ڕوونی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاھو، ناردووە و داوای لێکردووە وەزیرەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.

بە بڕوای هەمان سەرچاوە، ئەم هەڵوێستانە نیشانەی گەشەکردنی ئاراستەیەکی نوێ لە ناو هەندێک لە بازنەکانی پارتی کۆماریی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیلە.

ئەم دۆخە دوای ئەوە هات کە جێ دی ڤانس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی، بە توندی ڕەخنەی لەو ئەندامانەی حکومەتی نەتەنیاھو گرت کە دژی یادداشتی تێگەیشتن لەگەڵ ئێران وەستابوونەوە. ئەو بۆ ماوەی نزیکەی یەک خولەک و بیست چرکە لە وتارەکەیدا هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی تاوانبار کرد.

ڤانس وتی: «ئەگەر من لە حکومەتی ئیسرائیل بوومایە، هەرگیز هێرشم نەدەکردە سەر تاکە هاوپەیمانی بەهێزی ماوەی من لە جیهاندا.»

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

یاسین

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان: لابردنی کورسی کۆتاکان بڕیارێکی ستەمکارانەیە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی  

سەڵاح