ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٦، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر “خالید ڕەسوڵ” کرا.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، کە لەلایەن شەعبان شەعبان، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدرا، وێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پرسی بارودۆخ و تەندروستی ئەو هەڤاڵە تێکۆشەرە کرا.
ئەم بەسەرکردنەوەیە لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ تێکۆشەران و خەباتکارانی ڕێگەی ڕزگاریخوازی کوردستان، وەک وەفایەک بۆ مێژوو و ماندووبوونیان لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا.

