zagros news agency

گوگڵ تایبەتمەندیی داواکردنی خواردن و هۆتێل و ژیری دەستکردی بۆ گۆگڵ ماپس زیاد کرد 

 

کۆمپانیای گوگڵ نوێکارییەکی گەورەی بۆ بەرنامەی Google Maps ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی تایبەتمەندی Ask Maps کە بە هۆیەوە ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەرکە کردارییەکان بۆ بەکارهێنەر ئەنجام بدات.

کە بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ناو گوگڵ ماپسدا بە دەنگ یان دەق داوای خواردن بکەن یان شوێنی هۆتێل و چالاکییەکان بەبێ جێهێشتنی ئەپەکە دابین بکەن

بە هەماهەنگی لەگەڵ Gmail و زانیارییە کەسییەکان ئەپەکە دەتوانێت پێشنیازی زیرەکانە بباتە پێشەوە و بەپێی کاتی فڕینی فڕۆکەکەت یان ڕزەرفکردنی هۆتێلەکەت پێشنیازی شوێنی گەشتیاریت بۆ بکات.

هەروەها شوێنپێهەڵگری نوێی Transit زیادرکراوە کە گۆڕانکاری و دواکەوتنەکانی پاس و شەمەندەفەر و فێرییەکان بە ساتەوەخت نیشان دەدات هەروەها تایبەتمەندی داواکردنی خواردن سەرەتا لە ئەمریکا چالاک کراوە و لە کاتێکدا تایبەتمەندی Ask Maps و زانیارییە کەسییەکان بۆ زیاتر لە ١٥٠ وڵاتی جیهان بە زمانی ئینگلیزی بەردەست دەکرێن

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple ڕێکەوتی کۆنگرەی WWDC 2026 دیاری کرد

دڵشاد

کۆمپانیای وۆپن ئی ئای بنکەیەکی زانیاری لە هیندستان دەکاتەوە

یاسین

سەرۆکوەزیرانی یۆنان هۆشداری دەدات لە ئامادەنەبوونی حکومەتەکان بەرامبەر شۆڕشی ژیریی دەستکرد

سەڵاح